شەبنم بارانی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکاتەوە

خانمە مۆدێلی ڕۆژهەڵاتی (شەبنم بارانی) لە نوێترین دەرکەوتنیدا ڕایدەگەیەنێت، بەمزووانە یەکەمین گۆرانی خۆی بڵاودەکاتەوە.

خانمە مۆدێلی ڕۆژهەڵاتی شەبنم بارانی لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاندووە، بەمزووانە یەکەمین گۆرانی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکاتەوە، ئەو خانمە مۆدێلە جگەلەوەی تەنها ئاماژەی بەوەکردووە لەگەڵ (ئاریۆس هیدایەت)ی پرۆدیوسەر کارەکەی دەکات، هیچ وردەکاریەکی هونەری زیاتری ئاشکرا نەکردووە لەسەر ئەو بەرهەمەی کە بڵاویدەکاتەوە.

بارانی خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، تەمەنی ٢٥ ساڵە، لە ئەوروپا گەورەبووە، سەرەتا بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستی پێکردووە، لە ئێستادا یەکێکە لەخانمە مۆدێلە بەناوبانگەکانی هەرێمی کوردستان، باڵای یەک مەتر و ٦٢ سانتیم مەترە و کێشی ٥٦ کیلۆگرامە.

Back to top button