رۆژئاواى کوردستان : ئهمڕۆ (37) حاڵەتى نوێى تووشبون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
(37) حاڵەتی نوێی تووشبون بە کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان تۆمارکرا و کۆی گشتی توشبوانیش گەیشتە دوو هەزار و (351) کەس.
د. جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە (37) توشبوی نوێی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان تۆمارکراوە و (2) توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانی لەدەستداوە و (12) توشبووش لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان گەیشتوەتە (2351) کەس و تائێستاش (79) توشبوو گیانیان لەدەستداوە و (571) توشبوو چاکبونەتەوە.