دواین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا بڵاوكرایه‌وه‌

بەپێی دواین ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنا لەجیهاندا، تائێستا 37 ملیۆن و 475 هەزار و 839 کەس تووشی کۆرۆنا بون و یەك ملیۆن و 77 هەزار و 594 کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
تائێستا 28 ملیۆن و 117 هەزار و 60 توشبوی کۆرۆنا نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە

هاوکات، بەپێی ئامارە جیهانییەکان تائێستا 28 ملیۆن و 117 هەزار و 60 توشبوی کۆرۆنا نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە.

لەکۆی ژمارەی کەیسە داخراوەکانی کۆرۆنا لەجیهاندا، لەسەدا 96 چاکبونەتەوە و لەسەدا چواریش مردوون.

هاوکات، بەپێی ئامارەکان، لەئێستادا هەشت ملیۆن و 281 هەزار و 185 حاڵەتی توشبوون لەناو ماڵان و نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و لەو ڕێژەیەش لەسەدا 99-ی لەبارێکی ئاسایدا و نزیکەی لەسەدا یەکیش باری تەندروستییان ناجێگیرە.

Back to top button