پۆلیسى سلێمانى : له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ 2 كچ كه‌سێك ده‌ستگیر كرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسى سلێمانى، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، مه‌فره‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد، كه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ دوو كچه‌كه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ داواكراو بوو.

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌درێژه‌ی‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان‌ بۆ ده‌ستگیركردنی‌ كه‌سانی‌ له‌یاسا هه‌ڵاتوو ، بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تباێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ده‌ستی‌ هه‌بووه‌ له‌ كوشتنی‌ دوو كچ له‌ شارۆچه‌كه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌له‌ئێستادا تۆمه‌تبار كه‌ مامی‌ كوژراوه‌كانه‌ به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌ .

Back to top button