ڕژێمی سوریا داوایەكی سەیر لە هاوڵاتیانی لازقیە دەكات

خواكوڕك
لەدوای درووستبوونی جەنگی ناوخۆی لە سووریا, ژمارەیكی زۆری هاوڵاتیانی سووریا دووچار بە كوشتن‌و كۆچ كردن بوونەتەوە لە وڵاتەدا, بۆیە رژێمی سوریا لە ئێستادا داوای لە خەلكی لازقیەی سوریا دەكات كە هەوڵبدەن وەچە بخەنەوە بۆئەوەی لە داهاتوودا زیانەكانی ئەم شەڕە پڕبكەنەوە.
بە پێی هەولێكی ماڵپەڕی (العربیە) كە لە زاری هاوڵاتیانی لازقیەوە نوسیویەتی دەلێت:” لەگەڵ كورژرانی ژمارەیەكی بەرچاو لە سەركردەو پلەدارانی سوپای سووریا، هەروەها كۆچی بە كۆمەڵی خەلكی سووریا بۆ دەرەوە, ئەنجومەنی پارێزگای لازقیە بە فەرمانی رژێمی سووریا داوایەكی ناچاری ئاراستەی خەلكی لازقیە دەكات كە هەوڵبدەن وەچە بخەنەوە بۆ ئەوەی باری لاسەنگی كەم بوونەوەی مرۆڤ هاوسەنگ بكرێتەوە.
شایەنی باسە شاری لازقیەی سووریا شوێنی لە دایك بوونی بەشار ئەسەدە و زۆرینەی دانیشتوانەكەی شیعە مەزهەبن.

Back to top button