پەکەکە مناڵ دز و دیکتاتۆرێکی مافیایە ، بزانە قسەی کام بەرپرسە ؟

 

دوو خاڵی مەترسیداری ( پەکەکە ) لە لایەن سەرکردیەکی یەکگرتووی ئیسلامی سەرنجی میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت ، مناڵ دز و مافیا

حەسەن شێخ عەبدوڵلا بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان باس لەو بەڵگانە دەکات کە پەکەکە مناڵی دزیوەو بۆ ئامانجی خۆی بەکاری هێناون بە دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و شۆڕشگێڕی .

شێخ عەبدوڵلا لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات ، پەکەکە جیا لە بەکارهێنانی مناڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ وەک مافیا ئەو مناڵانە بەکار دێنێت و هیچ حزبێکی قەبوڵ نییە و وەک دیکتاتۆر مامەلەی سیاسی دەکات و لە هەرشوێنێک بوونی هەبێت قۆرغی دەکات و پەی وایە تەنها خۆی خاوەن خاکە.

ئەو سەرکردەی یەکگرتووی ئیسلامی هاوکات هۆشداری دەدات ، نابێت هەڵەبجەش هاوشێوەی شنگالی و قەندیلی  لێ بێت ، بۆیەش حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو تواناوە دەبێت ڕێگری لە پەکەکە بکات بۆ بەردەوامی ئاسایش و بواری ئەمنی ناوچەکە

.

Back to top button