ئایا ڕێکەوتنی دیکەش دەکرێت بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان لە دوای شنگال ؟

 

رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال و خستنە ژێر پرسیاری رۆڵی پەکەکە و بڕیاری چەند رۆژی داهاتووی کاردانەوەی زۆری بە شوێن خۆیدا هێناوە ، بۆیەش پرسیار دەکرێت ئاخۆ ئەم ڕێکەوتنانە لە ناوجە کوردستانییەکانی تریش بەردەوام دەبێت ؟

لەمبارەوە جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە  پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لە گەڵ ئەوەی ئەو هەنگاوەی نێوان بەغدا و هەولێر بە ئەرێنی دەبینین ، پەرلەمانی کوردستانیش لە وردەکاری رێکەوتنەکە ئاگادارە و بە لەبەر چاوگرتنی یاسایی و مادەی 140 ئەو رێکەوتنانە بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە لە هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەردەوام دەبێت .

Back to top button