سەرۆکی هەرێمی کوردستان : مامۆستا ع. ع. شەونم شاعیرو ئەدیبێکی پێشەنگ و پەروەردەکارێکی نەتەوەیی بوو
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستای کۆچکردوو ع . ع . شەونمی دەکات ، باس لە رۆلی کەسایەتی خوالێخۆشبوو دەکات و وەک ڕووناکبیر و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ناوزەدی دەکات کە هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی نشتیمانەکەی تەرخان کردبوو.
دەقی پرسهنامهکەی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری دێرین و ئەدیبی پێشهنگ و پەروەردەکاری ناسراو مامۆستا ع.ع شەونمم پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو وەک ڕووناکبیر و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی کولتوور و ئەدەب و زمانی گەلەکەی تەرخان کرد و لە زۆر بواردا جێپەنجەی داهێنەرانە و بەرهەمی بەنرخ و سەنگینی بەجێهێشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و دۆستانی، هەروەها لە ئەدیب و شاعیرانی کوردستان دەکەم، لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بهر بهزهیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆکی ههرێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/١١