فەڕەنسا 17 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات

 

لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کونسوڵی فەڕەنسا لە گەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە ڕاگەیاندراوێکدا وردەکاری کۆبوونەوەکە بە ڕاگەیاندن کرێت .

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە کراوە ، ئەمڕۆ یەکشەممە عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە گەڵ ئولیڤی دیکیوتینی، کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان کردووە و لە سەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئەو پارێزگایە قسەیان کردووە .

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ، کونسولی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان  وەک دەستپێشخەری و لە چوارچێوەی پلانی  سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە ماوەی ڕابردوودا ، بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری  پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای دهۆک دەکات .

جێگەی ئاماژەیە ئەو هاوکارییە لە ڕێگەی ئاژانسی پەرەپێدانی فەڕەنسی جێبەجێدەکرێت و لە ماوەی سێ مانگدا بڕی پارەی دیاریکراو سەرفی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان دەکرێت .

هاوکات پارێزگاری دهۆک وێڕای سوپاسی حکومەتی فەرەنسا ئاماژە بەوە دەکات ئەو هاوکارییە لە زروفی ئێستادا گرینگی خۆی هەیەو ئێمەش هیچکات لە بیری ناکەیین

Back to top button