سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : بۆ ئەوەی خەونەکانیان بەدی بێنین توانای کچان دەخەینە گەڕ
بە بۆنەی رۆژی جیهانی کچ ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پەیامێک ئاراستەی کچان دەکات .
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی لە تویتێکدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی کچ ، وێڕای پیرۆزبایی ئەو رۆژە بە کچانی کوردستان دەنووسێت “ئێمە پابەندین بەوەی کارێک بکەین کە دڵنیایی بدات هەموو کچێک سوودمەند دەبێت لە پەروەردەیەکی یەکسان
هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە ، بەڵێن دەدەیین تواناکانی کچان لە هەرێمی کوردستان بەگەڕ بخەیین بۆ وەدی هێنانی خەونەکانیان .
لە کۆتاییدا سەبارەت باس لە مافی یەکسانی دەکات و دەڵێت “ئەو کاتەی هەموو تاکێک هەلی یەکسانی پێ دەبەخشرێت، داهاتوویەکی گەشتر و دڵنیاترمان دەبێت