حكومەتی سووریا هۆشداری دەدات

خواكوڕك

دوای ئەنجامدانی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆكی ئەمریكاو مەلیكی سعودیە, كە جەختكردنەوە بوو لەسەر دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە دەستی ڕژێمی سووریا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەو بارەوە هۆشداری داو ڕایگەیان بەبێ وەرگرتنی ڕای حكومەتی سووریا وەها كارێك ناگاتە ئەنجام و ئەوەش پێشێلكردنی سەروەری خاكی سووریایە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ دڵنیایی دا لەوەی كە وڵاتەكەی ناوچەیەكی ئارام لە سووریا دروست دەكات و دواتریش هەریەك لە وڵاتانی فەرەنساوتوركیا و سعودیە پێشوازیان لەو بڕیارە كرد.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز

Back to top button