ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كونسولی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد، ئاشكرای كرد كه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئولیڤی دیكوتینی كونسولی گشتی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاندووه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات و هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه فه‌ره‌نسا پشتیوانی به‌رده‌وای هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له رووی ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی.
كونسولی فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانی له به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بوو هه‌روه‌ها باسی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ پاریس و به هه‌نگاوی ئه‌رێنی وه‌سفكردن.