سبەی کۆبونەوەیەکی گرنگ و چارەنووس ساز لە نێوان سێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت
سبەی دووشەممە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی، دارایی و تەندروستی لە هەرێمی کوردستان سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
دەزگای میدیای خواکوڕک لە سەرچاوەیەکی ئاگادار چەند زانیاریەکی دەست کەوتووە کە سبەی، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان) لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت و گرنگترینیان دۆخی سیاسی، دارایی و تەندروستیی هەرێمی کوردستانن.