له‌ سنوری ناحیه‌یی سیده‌كان په‌كه‌كه‌ له‌ باوه‌شی دایكی گه‌نجێكی 29 ساڵ شه‌هید ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی سنوری ناحیه‌یی سیده‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌ وه‌ ده‌كات و پاش چوار ساڵ له‌ هه‌لگرتنی چه‌ك له‌ ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌ بڕیار ده‌دات واز له‌ ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ چه‌كداره‌ بدات، دواتر په‌كه‌كه‌ ده‌یكوژێت.
هاووڵاتیه‌كی دۆڵی شێخزادانی سنوری ناحیه‌یی سیده‌كان نه‌یویست ئاماژ به‌ ناوه‌كه‌ی بده‌ین به‌ هۆی نزیكی چه‌كدارانی په‌كه‌ه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی به‌ ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاند كه‌ هاووڵاتیه‌كی گونده‌كه‌یان له‌ سنوری خنێره‌ كه‌ نزیكه‌ له‌ ناوچه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ كرد پاش چوار ساڵ به‌ هۆی كۆچی باوكی و نه‌خۆش كه‌وتنی دایكی گه‌ڕایه‌وه‌ نێو كه‌س و كاری به‌ڵام په‌كه‌كه‌ كوشتی.

ئه‌و سه‌چاوه‌یه‌ گوتیشی هاووڵاته‌یه‌كه‌ به‌ ناوی ( ج.ع .ا) كه‌ له‌ نێو په‌كه‌كه‌ به‌ نازناوی تورهه‌ڵدان به‌شدار بوو 29 ساڵ، پاش چوار ساڵ بڕیاریدا واز له‌په‌كه‌كه‌ بهێنێت چونكه‌ باوكی مرد و دایكی نه‌خۆش كه‌وت و برایه‌كی له‌ خۆی بچوكتر هه‌بوو، كه‌ په‌ككه‌وته‌ بوو، بۆ هاوكاری كردنیان له‌و ژیانه‌ قورسه‌یان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ده‌دات.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند پاش 26 رۆژ له‌ جێ هێشتنی ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌، كۆمه‌لێك چه‌كدار ئێواره‌یه‌كی هه‌ینی هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتیه‌،(ج) له‌ ترسان راده‌كات و خۆی ده‌خاته‌ باوه‌شی دایكه‌ نه‌خۆشه‌كه‌، به‌ڵام چه‌كداره‌كان به‌ زه‌بری چه‌ك له‌ نێو ده‌ستی دایكی رایده‌كێشن و له‌ به‌ر چاوی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی به‌ چوار گوللـه‌ شه‌هیدیان كرد.

هه‌روه‌ها گوتیشی ئێستا كوڕێكی په‌ككه‌وته‌و دایكێكی نه‌خۆش و به‌ساڵاچوو به‌ ناوی ئامینه‌ ره‌سوڵ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین و هاووڵاتیان هاوكاری ماددیان ده‌كه‌ن.

Back to top button