دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی میلشیاکانی حەشدی شەعبی ئه‌مریكا هێزێكی زۆری له عێراق كشانده‌وه و هێزه‌كان به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان چوون
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ موحه‌مه‌د مای گوته‌بێژی میلیشاكانی حزبولای عێراقی نزیك له ئێران رایگه‌یاند
كه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا به‌ڵێنی چۆلكردنی عێراق به ئێمه نه‌دات ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له بۆردوومانكردنی بالیۆزخانه‌و و پێگه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌مریكا هێزێكی گه‌وره‌ی له عێراق كشانده‌وه.
ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سووریا “سانا رایگه‌یاند كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا كه له ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌ند كامیۆنێكی هه‌ڵگرتنی كه‌ڵ و په‌لی لۆجستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا پێكهاتبوون له عێراقه‌وه به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان به‌رێكه‌وتن و له رێگای ده‌روازه‌ی سنوری وه‌لیدیه گه‌یشتنه ده‌ورووبه‌ری پارێزگای حه‌سه‌كه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ هێزێكی سوپای ئه‌مریكا كه پێكهاتبوون له سی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی جۆری هه‌مه‌رو چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی له نێو خاكی عێراقه‌وه به چاودێری فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان گه‌یشتوونه‌ته رۆژئاوای كوردستان .
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كردووه هێزه سه‌ربازیه‌كه به ئاراسته‌ی سنوره‌كانی سوریا له ناوچه‌ی رمێلان و به‌ره‌و رێگای قه‌حتانیه – قامیلشلو به ئاراسته‌ی قامیشلوو كه‌وتنه رێ.
.ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆنالد ترەمپ بڕیاری داخستنی بالیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا پەسەند کرد