میلیشاكانی حزبولڵای عێراق ته‌نها به‌و مه‌رجه‌ واز له‌ مووشه‌ك بارانكردنی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا دێنین ئه‌گه‌ر له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ر

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕشه‌ی داخستنی بالیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌غدا كرد له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام هێرشه‌ موشه‌كیه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی میلیشاكانی حزبولا كه‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبین و له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكن رایانگه‌یاندووه‌ به‌یه‌ك مه‌رج ئاماده‌ین ده‌ست له‌ مووشه‌ك بارانكردنی ئه‌مریكا هه‌ڵبگرین ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مریكا عێراق به‌جێ بهێلێت.

محه‌مه‌د موحی گوته‌بێژی كه‌تائیبی حزبوڵا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌، كه‌ پێشنیازی ئاگربه‌ستی مه‌رجداریان خستوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌مریكا كه‌ مه‌رجه‌كه‌یان بریتیه‌ له‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق خشته‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رابگه‌یه‌نێت.

گوته‌بێژه‌كه‌ی كه‌تائیب باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا پێداگری بكات له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عیراق، سه‌رله‌نوێ هێرشیان ده‌كه‌نه‌وه‌ سه‌ر.

Back to top button