سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و كاره‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌یكات له‌ باشوری كوردستان قبولكراو نیه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری قه‌زای شنگال له‌ باشووری كوردستان چه‌ند بنه‌كه‌و باره‌گایه‌كی كرده‌وه‌و، له‌و كاته‌وه‌ ده‌یان منداڵ و مێرمنداڵی سنور شنگالیان رفاند ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئاواره‌كان ترسیان لێ بنیشێت و نه‌وێرن بگه‌رێنه‌وه‌ ناوچه‌.به‌رپرسێكی گۆڕانیش ده‌ڵێت ئه‌م كاره‌ی په‌كه‌كه‌ قبولكراو نیه‌.

خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ پێی رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و كاره‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌یكات كه‌ خاكی‌ وڵاتێك بۆ ململانێیه‌كانی‌ خۆی‌ به‌كار ده‌هێنێت قبولكراو نیه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ ره‌وشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌به‌رچاو ناگرێت و “ئیحراجی‌” بۆ دروست ده‌كات.

Back to top button