عوسمان ئۆجه‌لان سەركردایەتی پەكەكە پشتی لە عەبدولڵا ئۆجەلان كرد بۆیە بەرەو لەناو چوونە

 

عوسمان ئۆجەلان لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی كوردستان 24دا دەلێت”بەهۆی پشتێكردنی عەبدولڵا ئۆجەلان لەلایان سەركردایەتی ئێستا پەكەكە بۆیە بەرەو لەناوچوونە”.

لەمیانی بەشداری كردنی لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی كوردستان 24 عوسمان ئۆجەڵا باس لەوەش دەكات“په‌كه‌كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ په‌سند  ناكات. په‌كه‌كه‌ دژی هه‌ر جۆره‌ یاسا و رێككه‌وتنێك ده‌وه‌ستێته‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نه‌بێت. په‌كه‌كه‌ زیانی گه‌وره‌ به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، گوتیشی: “هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه‌ په‌كه‌كه‌یه‌. ئه‌و نایه‌وێت ئاشتی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ رێككه‌وتن و قانووندا هه‌ڵناكات، ئه‌وان قانوونێكیان بۆ خۆیان داناوه‌ و به‌ دوای كێشه‌دا ده‌گه‌ڕێن و تا په‌كه‌كه‌ مابێت كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن”.

هەروەها عوسمان روونیشیكرده‌وه‌، “ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژوو كراوه‌، پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی لێده‌كرێت، به‌ڵام ته‌نیا په‌كه‌كه‌یه‌ دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ش به‌رده‌وام بێت، خۆی زیانی گه‌وره‌ ده‌بینێت و ناتوانێت رێگری له‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ بكات، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی باكووری كوردستان، گوتی: “پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ رابگرێت. شه‌ڕ هیچ ئه‌نجامێك نادات به‌ ده‌سته‌وه‌. په‌كه‌كه‌ خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات. شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت بێ مانایه‌. په‌كه‌كه‌ به‌ره‌و له‌ناوچوونه‌. په‌كه‌كه‌ زیانی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت. لازمه‌ بێ چه‌ندووچوون په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ رابگرێت”.

شایانی باسە رۆژی هه‌ینی رابردوو (9ی ئۆكتۆبه‌ری 2020)، به‌ چاودێری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، “مسته‌فا كازمی”، شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ، “رێبه‌ر ئه‌حمه‌د” و شاندێكی حكومه‌تی عێراق، رێككه‌وتنی “ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال”یان واژووكرد.

 

Back to top button