بەهۆی شكەستە یەك لەدوا یەكەكانی پەكەكە لەتوركیا پارتە توركەكان چاویان بڕیوەتە دەنگەكانی باكوری كوردستان
دوای شەری خەندەق و كوشتنی دوو پۆلیس لە توركیا، پرۆسەی ئاشتی شكەستی هێنا و دۆخی باكوری كوردستان كەوتە نێو واقیعێكی مەترسیدار، ئەمەش وای كرد هەدەپە تووشی شكەستێكی گەورە ببێت، سەركردەكانی راپێچی زیندان بكرێت و ئەندام پەرلەمانتارەكانیش بە دۆسیەی تیرۆر دادگای بكرێت”.
لە دوو هەڵبژاردنی رابردوو دا پەكەكە زیانی زۆر گەیاندووە، بە دەنگی هەدەپە و كوردەكان، ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوە پارتە سیاسەیەكانی توركیا چاو ببڕنە، دەنگی كورد لە باكوری كوردستان.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە” ئێستا دروشمەكانی پارتەی سیاسیەكانی ناو توركیا لەچوارچێوەی مافی كورد دایە، بۆ راكێشانی سەرنجی كۆی كوردەكان لەتوركیادا و لەو باریەوە، ئەحمەد داودئۆغلۆ لەبارەی كێشەی كورد و چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە دەلێت”پێویستە لە توركیا رێگە بدرێت كورد بە زمانی خۆی بخوێنێت، هەروەها بەڵێنی دا ئەگەر بێتە دەسەڵات ئەو مافە بۆ كورد بگێڕێتەوە.
هەر لەو بارەیەوە عەلی باباجان لە ١٠ی١٠ی٢٠٢٠ چووەتە ئامەد و لەوێ بەشداری لە كۆنگرەی لقی پارتەی كرد، ئەویش لە وتارێكدا گوتی: “هەموو ئەو ئاستەنگانە هەڵدەگرین كە رێگە نادەن كورد بە زمانی دایك بخوێنێت، ئێمە تەواوی هەمواركردنەوەكان دەكەین تا هەمووان بتوانن بە زمانی دایك بخوێنن”.
كەمال كلیچدارئۆغلۆ سەرۆكی جەهەپە و گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، لە كۆنگرەی پارتەكەی تیشكی خستە سەر كورد و كێشەی كورد لە توركیا لەو بارەیەوە دەلێت”ئەو بەڵێنی بە كورددا ئەگەر بێنە سەر دەسەڵات، لە ماوەی ٤ ساڵدا دەتوانن كێشەی كورد چارەسەر بكەن، ئاماژەی بەوەش داوە كێشەی كورد دەبەینە پەرلەمان و یاسای بۆ دەردەكەین، تا لە رێگەوە كێشەكە چارەسەر بكەین و ئێمە بەڵێن دەدەین لە توركیا شتێك نامێنێت بە ناوی كێشەی كورد.