وەزارەتی دارایی نووسراوێك بۆ سەرجەم گەنجینەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ناردووە لەبارەی مووچە
بەگوێرەی نووسراوێك كە وەزارەتی دارایی ئاراستەی سەرجەم گەنجینەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە تێیدا هاتووە”لیستى مووچەى مانگى 9ى 2020 به ته‌مویلكردنى 82% ئاماده بكه‌ن و پلە تایبەتەكان به هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی پێشوو.
دەقی نووسراوەكە..
ئەمەی خوارەوە دەقی نووسراوەکەی وه‌زاره‌تى داراییە:
بۆ گشت گەنجینەكان
سڵاو
به‌ڕێزان
لەسەر ڕاسپارده‌ی وه‌زاره‌تمان بفه‌رموون به ئاگاداركردنه‌وه‌ی گشت فه‌رمانگه‌كان و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
لەبه‌ر ڕۆشنایی نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى فیدراڵ ژماره 13229 له 15/8/2020 و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی رۆژى چوارشه‌ممه 7/10/2020، بڕیار درا به پابه‌ندبوون به خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى فیدراڵ.
بۆ ئەم مه‌بەسته لیستى مووچەى مانگى 9ى 2020 به ته‌مویلكردنى 82% ئاماده بكه‌ن و پلە تایبەتەكان به هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی پێشوو.