لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ چەند پێشنیارێك كراوە

لەمیانی كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی دا وەزیری تەندروستی رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ چارەسەر نیە تەنیا تووندكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی چارەسەرە، و دەلێت، لە ٤٠%ی پشکنییەکانى هەموو عێراق لە هەرێمى کوردستان دەکرێت کە رۆژانە ٥ بۆ ٦ هەزار پشکنین دەکرێت، ئەوەش رێژەیەکى زۆرەو نیشانەی بەدواداچوون و کۆنترۆڵکردنى نەخۆشیەکەیە”.

هەروەها وەزیری تەندروستی دەشلێت”ئێمە نیگەرانین لە ئاسایی بوونەوەی ژیان بەبێ مەرجی تەندروستی، بەڵام نابێ بیر لە قەدەغەی ھاتووچۆی تەواو بكەینەوە، بەڵكو دەبێ بیر لە خۆپارێزی و گرتنەبەری رێكارەكانی بكەینەوە، گوتیشی: “لەبارەی رەوشی تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەرەكانی تەندروستی و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارەكان لەسەر خەتین، لە رۆژانی داھاتوودا كۆبوونەوەی دەكەین و گفتوگۆ لەبارەی رێكاری نوێ دەكەین، بەتایبەتی لەسەر ئاستی ناوەندەكانی خوێندن و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەبێ رێكارەكان توندتر بكرێن، بۆ ئەوەی خەڵك بە خۆپارێزییەوە بەردەوام بن لە كار و ژیانی رۆژانەیان”.

وەزیری تەندروستی هەروەها راشی گەیاندووە” دەبێت رێنمایەکان لەسەرجەم شوێنەکاندا توندتر بکرێنەوە، بۆ ئەوەى کاریگەری ئەو نەخۆشییەکە هێواش بکەنەوە، رونیشیکردەوە کە ب چەند رێنمایی و پێشنیازێکیان ئامادە کردوەو دەخەنە بەردەم وەزیرە پەیوەندیەکارەکان و پارێزگارەکان.

Back to top button