بەرێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر بە فریای قەڵادزێ كەوت
بەگوێرەی راگەیاندراوێك كە ئەمرۆ بەرێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر بڵاوی كردۆتەوە، تێیدا هاتووە”دوای تۆمارکردنی ژمارەیەک لە تووشبوانی كۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین و لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ، بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن له هەولێر توانی بڕی پێویست و داواکراوی پلازمای چارەسەربوانی كۆرۆنا، بۆ نەخۆشخانەكه دابین بکات”.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە”پێشتریش بهڕێوهبهرایهتیی بانكى خوێن له ههولێر، پلازماى چارهسهربوانى كۆرۆناى له ههولێرهوه بۆ چهند شار و شارۆچكهیهك دابین كردووه.