كۆمەڵی ئیسلامی بەدرۆ هەواڵی ناردنی 320ملیارەكە لە بەغدا بڵاو كردۆتەوە
دوای سەردانێكی گروپێكی حزبی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ بەغدا، چەند ئەندامێكی ئەو حزبە و میدیاكانی بانگەشەی ئەوەیان كرد گوایە كۆبوونەوەیان لەگەڵ مستەفا كازمی ئەنجام داوە لەو كۆبوونەوەیە لەژێر هەوڵەكانی ئەوان 320 ملیارەكە نێردراوە بۆ هەولێر”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، شاندی كۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ مستەفا كازمی دا كۆنەبوونەتەوە و هیچ پارەیەكیش لە بەغدا تاوەكو ئێستا نەنێردراوە بۆ هەرێمی كوردستان
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان” كۆمەڵی ئیسلامی لە میدیاكانیەوە بانگەشەی كۆبوونەوەیەكی شاندەكەی عەلی باپیری لەگەڵ مستەفا كازمی دەكرد، بەڵام هیچ وێنەیەكی كۆبوونەوەكەیان بڵاو نەكردەوە و تەنانەت مستەفا كازمی هەر هەواڵی كۆبوونەوەیەكی لەم جۆرەی لەگەڵ عەلی باپیر و شاندەكەی بڵاو نەكردەوە، لە كاتێكدا پێشتر لە كاتی پێشوازیكردنی لە خەڵكی ئاسایی بڵاوی دەكردەوە.
لەو بارەیەوە پەرلەمانتارێكی پێشوو فراكسیۆنی پارتی بە میدیاكانی راگەیاندوو”ناکرێت بابەتی هاتن و نههاتنی مووچهوهی فەرمانبەران بكرێتە كەرەستەی موزایەدە و زانیاریی درۆ بڵاو بكرێتەوە، جەختیشی كردەوە كە ئەو بانگەشە ناڕاستانەی كۆمەڵی ئیسلامی كردوویەتی گوایە سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچە لە بەغداوە دێت، هیچ راستییەكی تێدا نەبوو، لە كاتێكدا ئەمە كاری حزب نییە و دەبێت دامەزراوە حكوومییەكان بە فەرمی لێدوانی لەبارەوە بدەن.