لاهور جەنگی نیازی ئەویە كارەساتی مرۆی لەكوردستاندا بخولقێنێت

دوای ئەوەی رێكخستنەكانی یەكێتی لەسەر فەرمانی لاهور جەنگی ئیدارەی حكومی  و رێكخستنەكانی حزبیان ئاگادار كردۆتەوە كە بۆ پێشوازی كردن لە لاهور جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی ئامادە بن، خەڵكێكی زۆر لە پێشوازی كردنی هاوسەرۆكی حزبێك لە رانیە ئامادە دەبن و بەمەش هیچ رێكارێكی تەندروستی جێبەجێ ناكەن”.

ئەمرۆ دوای ئامادەكاری رێكخستنەكانی یەكێتی لە رانیە، پێشوازی كرا لە هاوسەرۆكی حزبی و بەمەش هیچ رێكارێكی تەندروستی جێبەجێ نەكرا، ئەوە لەكاتێكدایە لە هەموو جیهان متینگ و كۆنفراس و خربوونەوەی جەماوەری سنوردار كراوە، تا ئاستی ئەوەی هەلبژاردنەكانی ئەمریكا بەبێ خربوونەوە ئەنجام دەدریت”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە یەكێتی بە ئەنقەست كۆرۆنا بڵاو دەكاتەوە بۆ ئەوەی كارەساتی مرۆی لەكوردستان بخولقێنێت، دواجاریش بۆ شكاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكاری بهێنێت، چونكە پێشتریش ئەو هەوڵە هەبوو بۆ شكاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و رێكارەكان خەڵكیان هاندەدا كە پابەند نەبن”.

Back to top button