یاسای نوێی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بۆ گەشتیاران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/qalb-5.jpg)
بەرێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لە راگەیانداروێکدا ئەو مەرجانە ئاشکرا دەکات بۆ ئەو گەشتیارانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە رۆژی 6/10/2020 دەرچووە بەرێوەبەراتی گشتی ئاماژە بەوە دەکات ، دەبێت باجی تایبەت بدەن و کەفیلی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانیان هەبێت و ناشتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان بەرنە ناو هەرێمی کوردستان و دەبێت لە پارکینگی گومرک بێت تا کاتی گەڕانەوەیان
رێنماییەکان بۆ ھێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت بریتین لە:
– ئەو هاووڵاتییانه‌ى كه نێشته‌جێى هه‌رێمن و له ده‌ره‌وه ده‌ژین و به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان دێنه هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌رییانە یه‌كێك له‌م رێكارانه جێبه‌جێ بكه‌ن :
1- كه‌فاله‌ت لێى وه‌رده‌گیرێت به مه‌رجێك كه‌فیله‌كه دانیشتووی هه‌رێمى كوردستان بێت.
2- پاسپورت لێى وه‌رده‌گیرێت تاكو به ئۆتۆمبێله‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌وجا پاسپورته‌كه‌ى ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كرێته‌وه.
3- تامیناتى به قه‌د دوو قات تامیناتى ره‌سمى لێى وه‌رده‌گیرێت.
4- ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له گۆڕه‌پانى گومرك راده‌گیرێت تاكوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
– هه‌روه‌ها بێجگه له خاڵى (یه‌كه‌م) هه‌مان مه‌رج و رێنمایى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه دانیشتووی هه‌رێم نین و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژین و به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تیى خۆیان دێنه هه‌رێمى كوردستان.
تێبینى:
هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له گوڕه‌پانى گومرك ڕابگێریت (پاركینگ بكات) تاكوو ده‌گه‌رێته‌وه، هیچ پاره‌یه‌ك وه‌كوو كرێى گوڕه‌پان لێى وه‌رناگیرێت.
پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەڵەتی ئیبراھیم خەلیل
١٢\١٠\٢٠٢٠