لە هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە ، بۆئەوەدەبێت ناوی بخرێتە پەرتووکی گینسەوە لە ساختەکاریدا
لە کاتی دەستگیرکردنی 229 کەرەسەی ساختە کاری پێبووە ، هەرخۆی حکومەتێکی فەرمی بووە .
بە ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ساختە کار ئاشکرا دەکات کە ڕەنگە تا ئێستا بێوێنە بووبێت لە ساختەکاریدا .
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێر ( ش ، ع ، م ) کە ناوی تۆنەتبارەکەیە ، لە دوای لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنیەتی ساختەکارییەکانی و چاودێڕی چر لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر دەکرێت و لە کاتی دەستگیر کردنی 229 کەرەسەی تایبەتی ساختە کاری بەڵگەنامەیی حکومی و نیودەوڵەتی پێدەبێت .
بەڵگەنامە ساختە کان لە تابلۆی ئۆتۆمبێەوە بگرە تا کو پەساپۆرتی عێراقی و وڵاتانی جیهانی و جەوازاتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
هاوکات چەند چەکی وەک کلاشینکۆف و دەمانچە و ئامێری بێتەل پێبووە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیر كردنی تۆمەتبارێك راگەیاند، كە چەندین بەڵگەنامەی ساختەی پێبووە.