حەشدی شەعبی لە کەرکوک ئامادەباشی دەکات بۆ ساڵرۆژی 16 ئۆکتۆبەر

 

دوو لیوای حەشدی شەعبی لە بەرەبەری نزیک بوونەوەی 16 ئۆکتۆبەر و سێیەم ساڵی داگیر کردنی کەرکوک بە دەستی خیانەتی ناوخۆیی کورد . لە سنوورەکانی کەرکوک جێگیر دەبن .

بە پێی ئەو زنیارایانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، ئەو دوولیوایەی حەشدی شەعبی بە هەماهەنگی لە گەڵ باڵی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر ئەمڕۆ دووشەممە 12/10/2020 لە سنوورەکانی کەرکوک جێگیر کراون وەک چاوترسێنی بۆ دژی پەرەپێدانی رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە شێوەیی  رێکەوتنی شنگال .

بە پێی زانیارییەکان ئەو دوو لیوایە بە بیانووی پاڵپشتی هێزەئەمنییەکانی عێراقی گەیشتوونەتە ئەو ناوچەیە کە گۆیا جموجوڵی داعش رووی لە زیاد بوونە .

ئەو جووڵەیەی حەشدی شەعبی هاوکات نیگەرانی خاوەن زەوییەکانی کشت و کاڵی کەرکوکی لێکەوتۆتەوە و پێیان وایە ئەو هێزانە دەبنە گوشارێک بۆ چۆل کردنی ناوچەکە لە کورد و ڕادەستکردنی زەوییەکانیان بە عەرەبی هاوردە .

Back to top button