ناخ هەژێنە ، بزانن مناڵێکی 11 ساڵەی ئێرانی بۆ خۆی کوشتووە ؟

 

لە دوای کرانەوەی  قوتابخانەکان لە ئێران و بەردەوام بوون بە شێوەیی ئۆنلاین بۆ خوێندنی وانەکان ، محەممەدی تەمەن 11 ساڵ لە بەر ئەوەی توانای کڕینی موبایلێکی زیرەکی نەبووە ، خۆی کوشتووە ، چونکە نەیتوانیوە درێژە بە خوێندکەی بدات لە رێگەی ئۆنلاینەوە .

سەید محەممەد مووسەوی زادە ، لە دوای ئەوەی چەند جارێک لە لایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەوە ئاگادار دەکرێتەوە بۆ کڕینی موبایلێک بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە خوێندن ، دەزانێت باوکی هەژار و دەستکورتە و توانای نییە ، بۆیە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە ، وەها ناخی دادەڕوخێت ، کۆتایی بە ژیانی خۆی  دێنێت .

ئەو قسانە لە زمان دایکی محەممەدەوە ئاشکرا کراوەو بەرێوەبەری قوتابخانەکەشی پشڕاستی کردتەوە و دەڵێت هەرچەند چەند جارێک بەڵێنم پێدا تەلەفۆنێکی زیرەکی بۆ دەستەبەردەکەم ، بەڵام مناڵەهەژارەکان لە پارێزگای بووشەهر ئەوەندە زۆرن فریا ناکەوین یارمەتیدەریان بین .

بووشەهر ناوچەیەکی عەرەبی و عەرەب نشینی ناو ئێرانە

Back to top button