حزبوڵلای عێراق له زه‌وی و ئاسمان رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ده‌بینه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری داخستنی بالیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له عێراق په‌سه‌ندكرد، هاوكات دوێنێ هێزێكی سه‌ربازی عێراق به‌ره‌و سوریا خاكی عێراقیان به‌جێهێشت، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاندووه كه سوورن له‌سه‌ر چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سه‌ر خاكی عێراق و به‌رپرسێكی سه‌ربازی حیزبوللاش رایده‌گه‌یێنێت كه له ئاسمان و زه‌وی رووبه‌روو ئه‌مریكا ده‌بینه‌وه.
ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی سەربازیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه “داوا لە سەرجەم موجاهیدانی زەوی دەکەین، بەردەوامبن لە کۆکردنەوەی زانیارییەکان و چەکەکانتان راستەوخۆ روو لە بەرژەوەندییەکانی دوژمن و پێگە و تەواوی کەرەستە سەربازییەکانیان بێت لەسەر زەوی، یاخود ئەوانەی سەروەریی ئاسمانی عێراق پێشێلدەکەن”.
هەر لەو پەیامەدا، بەرپرسی سەربازیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی دەڵێت “لە ئامادەباشیی تەواودابن بۆ ئەنجامدانی هەر کارێکی فراوان دژ بە دوژمن، کە دەربازیان نابێت، تەنیا بە ئەنجامی جموجۆڵی سیاسی نەبێت بۆ دانانی خشتەیەکی دەرچوونیان لە عێراقدا”.
بەرپرسی سەربازیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی راشیگه‌یاندووه كه” پێویسته ئه‌ندامان و لایه‌نگرانمان راپۆرتی رۆژانە ئامادە بکەن بۆ ئاگادارکردنەوەی گەلی عێراق لە پێشێلکارییەکانی زایۆنی – ئەمریکی لە ئاسمانی عێراقدا، لە کۆتایی هەفتەدا چالاکیی تێکدەرانی ئەمریکا، دەزگای هەواڵگری، ژمارەی سەرباز و جموجۆڵەکانیان ئاشکرابکرێت، چونكه زایۆنیی دوژمن کە لە هەندێک پێگەی ئەمریکییەکاندان. هەروەها “.
ئەو بەرپرسەی حیزبوڵڵای عێراق دەشڵێت: “ئەگەر بێت‌و ستەم لە هەر کەسێکی حەشدی شەعبی یاخود بەرهەڵستکارانی عێراق بکرێت (سەربازی، سیاسی یاخود جەماوەریی) بێت، ئیدی ئەو ستەمە لەلایەن حکومەتی کازمی بێت یاخود ئەمریکا و زایۆنی”.