کرواتیا لە هێرشێکی چەکداریدا کەسێک کوژرا پۆلیس کەوتە حالەتی ئامادەباشی

به‌رپرسانی ئه‌منی كرواتیا ڕایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ زاگرێبی پایته‌خت و له‌ گۆڕه‌پانی سێنت مارك، كه‌ ناوه‌ندی دامه‌زراوه‌ حكوومیه‌كانه،‌ له‌وانه‌ش په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌، چه‌كدارێك هێرشی كردووته‌ سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و برینداری كردوه.
‌هه‌روه‌ها پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌تۆمه‌تبار دوای ڕاكردنی و هه‌ڵاتن له‌ ناوچه‌یه‌كتری پایته‌خت، كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا، پۆلیس هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار كه‌سێكی كرواتی یه‌و ته‌مه‌نی بیست و دوو ساڵه‌. دووای ئه‌و ڕووداوه‌، ئاندرێ پلێتكۆڤیچ سه‌رۆك وه‌زیرانی كرواتیا ڕایگه‌یاند كه‌، دووای ئه‌و ڕووداو ڕێوشوێنه‌ ئه‌منیه‌كان تووندتر ده‌كه‌ین به‌ تایبه‌ت له‌ گۆڕه‌پانی سێنت مارك كه‌ ناوه‌ندی دامه‌زراوه‌ حكوومیه‌كان.

لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ داڤێر بۆزینڤیچ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش‌ ڕایگه‌یاند، ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه،‌ داخستنی گۆڕه‌پانی سێنت ماركه‌ به‌ڕووی خه‌لك. پۆلیس ڕایگه‌یاند نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌فسه‌ری پۆلیس كراوه‌ و ته‌ندروستی جێگره‌.

Back to top button