دژی گۆڕینی ده‌ستوور، پارتێكی نوێ له توركیا داده‌مه‌زرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/01/sdfghjk.jpg)
خواكوڕك
پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ گۆڕنی ده‌ستووری توركیا له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن چه‌ند توێژێكه‌وه دروست بووه، له‌نوێترین كاردانه‌وه‌شدا به‌راكبه‌ر ئه‌م ویسته، پارتێكی نوێ به‌ناوی (نه‌خێر) خۆی راگه‌یاند.
سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری پارته‌كه، كه كاندیدێكی پێشووی ئاكه‌په‌شه، ئامانجه‌كانی پارته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت هه‌موو ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له ریفراندۆمه‌كه ده‌نگی نه‌خێر بۆ گۆڕانكاریه‌كان به‌ده‌ستوور بدرێت و به‌ر به‌م هه‌وڵه بگیرێت.
تونا به‌كله‌ڤیچ، دامه‌زرێنه‌ری پارتی نه‌خێر ده‌ڵێت، پیمان به‌لایه‌نگرانم ده‌ده‌م له ته‌واوی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆم هیچ وشه‌یه‌كی ئایدیۆلوژی به‌كارنه‌هێنین و له‌گه‌ڵ كه‌لی توركیا به ئاشتیانه ئه‌و پرسه تێده‌په‌ڕێنین.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له مانگی نیسان له توركیا یاسای گۆڕانكاری له ده‌ستوور و گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی له په‌ڕله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به‌ده‌نگی خه‌ڵك گۆڕینی ده‌ستوور په‌سه‌ند یاخوود ڕه‌تده‌كرێته‌وه.