سبه‌ی وه‌زیری دارای سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی مووچه‌ ده‌دات

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەنجینەکانی ئاگادارکردەوە لە جیاتی لیستی مووچەی مانگی چوار لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن. به‌ مه‌به‌ستی پێدانی مووچه‌، وهیری دارای له‌ باره‌ی چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی دیكه‌ سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان له‌ باره‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی رابردوو رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارای و ئابوری كۆبووه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌ باره‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی رابردوو وه‌زیری دارای و ئابووری سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكات كه‌ لێژنه‌ی دارای و ئابووری رێكی خستووه‌و سبه‌ی كاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی دەبێت”.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەردانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش دەڵێت، “لەوێ پرسیاری پێویستی لێدەکرێت و روونکردنەوە لەبارەی مووچە و دوایین گۆڕانکارییەکان دەدات”.

Back to top button