كاتی یاری كلاسیكۆی بارسێلۆنا و ریال مەدرید هەمووان شۆك دەكات

وا دیارە ئەمجارەش كاتی كلاسیكۆی داهاتووی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەدڵی هاندەرانی كوردستان و ولاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و ئەوروپاش نابێت.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كردوە كە دەستەی لیگا بە نیازە لەم چەند رۆژە وادی بەڕێوە چوونی كلاسیكۆی ریال و بارسا ئاشكرا بكات، بەگوێرەی زانیارییەكانیش یارییەكە بە شەو ئەنجام نادرێت بەڵكو لە كاتێكی زوو لە نیوەرۆ یان دوای نیوەرۆ بە كاتی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت و پێشبینی دەكرێت لە نێوان كاتژمێر 1 تا 4 ی ئێوارە لە 24ی ئەم مانگە لە كامپ نو بەڕێوەبچێت.

لەدرێژەی هەواڵەكەدا هاتوە كە هۆكاری ئەوەی كە كلاسكیۆ لە كاتێكی زوو ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوەیە هاندەرانی چین و چاپۆن و كۆریا و ولاتانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە كاتێكی گونجاو بارییەكە ببینن، لەبەر ئەوەی لەم حاڵەتەدا دەستەی لیگا باشترین قازانج لە پەخشی یارییەكە بەدەست دەهێنێت.

Back to top button