مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە دادەنێت
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە دادەنێت.
پردی دەربەندی رانیە، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیجییە لە دەڤەری راپەڕین، بە گوژمەی 10 ملیار و 300 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
ئەم پردە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییانی دەڤەری راپەڕین دەکات و لە رووی بازرگانیشەوە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ جووتیارانی ناوچەکە، بۆ گواستنەوەی بەروبوومەکانیان و گەیاندنی بە بازاڕەکان.
ئەم پردە ئاسانكارییەكی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییانی دەڤەری ڕاپەڕین دەكات و لە ڕووی بازرگانیشەوە یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ جووتیارانی ئەم ناوچەیە بۆ گواستنەوەی بەروبوومەكانیان و گەیاندنی بە بازاڕەكان.
لە سەردانەكەی ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەت ئەنجامدانی چەندان پڕۆژەی تریش لە سنووری دەڤەری ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت.