مەسرور بارزانی: دیاری هەوڵەخزمەتگوزاریەكان حكومەت وای كردووە كە خەڵكی تریش هان بدات پارە بخەنە خزمەت خەڵك

لەمیانی دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند” هەوڵەكانمان بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بەردەوام دەبێت، ئەوەش یەكەم هەنگاو نیە بۆ رانیە بەڵكو هەوڵەكانمان بەردەوام دەبێت”.

هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گوتیشی هەوڵەكانمان بۆ خزمەتگوزاری و خزمەتكردنی خەڵك وای كردووە خەڵكانێكی تری ناحكومی، بیر لەوە بكەنەوە پارەكانیان بخەنە خزمەتكردنی خەڵك ئەوەش بە هەوڵێكی ئەرێنی دەزانین كە سەرمایەی خۆیان بخەنە خزمەت خەڵك”.

هەروەها دەشلێت”جارێكی دیكه‌ ده‌ستخۆشی له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌م كه‌ به‌شدارن له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌، دڵنیاش بن ئه‌م پرۆژانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن، ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ش بده‌م كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا له‌ هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان له‌ هه‌ندێك شوێن ده‌ستیان پێكردووه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێنیش به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ بۆ پرۆژه‌ی زیاتر.

هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی” تكاتان لێدەكەم تەندروستی خۆتان و خزموو كەسوكارتان بپارێزن لەو پەتایە و ئاگاداری تەندروستی خۆتان بن”.

Back to top button