مەسرور بارزانی : حكوومەت بە ئەركی خۆی دەزانێ خزمەتێكی شایستەی دەڤەری ڕاپەڕین بكات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە بنگرد دادەنێت، کە پڕۆژەیەکی گرنگی دەڤەرەیەکە و بە نۆ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەردانی دەڤەری ڕاپەڕینی كرد بۆ دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە و لە گوتارێكدا، ئاماژەی بەوە كرد كە دەڤەری ڕاپەڕین، رۆڵی گەورەیان لە شۆڕش و خەباتدا هەبووە و ڕاپەڕینیش لەو سنوورەوە دەستی پێ كرد و بە خوێنی خەڵكی ئێرە كوردستان رزگار كرا.
سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوەش كرد، كە دڵخۆشە كۆمپانیای ناوخۆیی ئەركی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە گەورەیەی لە ئەستۆ گرتووە.
ههواڵهكه نوێدهكرێتهوه…