سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین: هاتنی سەرۆكی حكوومەتی ههرێم بۆ دهڤهرهكه بەرز دەنرخێنین
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دەڤەری ڕاپەڕین وتارێكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بەوە كرد، وێڕای پردی ستراتیژیی دەربەندی ڕانیە، چەند پڕۆژەیەكی دیكەشیان بۆ دەڤەرەكە داناوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 13/10/2020، هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە گوتی، هاتنی سەرۆكی حكوومەت بۆ دەڤەری ڕاپەڕین بەرز دەنرخێنین.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین گوتی، ئەو پڕۆژەیە بۆ سنوورەكە زۆر گرنگە بە تایبەت كە سنوورێكی فراوان و ناوچەیەكی بەئاو و خاوەن سروشتێكی جوانی هەیە، بۆیە دەكرێت هانی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان بدرێت لەو سنوورە لە بواری گەشتوگوزار ڕۆڵ ببینن.
باسی لەوەش كرد، دروستكردنی چەند بەنداوێك و جووتسایدی چوارقوڕنە بۆ هیزۆپ و نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەییەكە، داواكاری دانیشتووانی ئەو سنوورەیە.
ئەو سەردانەی سەرۆكی حكوومەت لە كاتێكدایە كابینەی نۆیەمی حكوومەت زۆرترین خزمەتی بە هاووڵاتییان كردووە وێڕای بوونی تەنگژەی دارایی، بەڵام پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامییان هەیە، ئەوەیش لەلایەن هاووڵاتییان بە كابینەی خزمەتكردنی هاووڵاتییان ناسراوە.