کۆبونەوەی وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد
وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم لە پەرلەمانى کوردستانەوە رونکردنەوە لەبارەى دابەشنەکردنى موچەى پێنج مانگى رابردو دەدات.
کۆبونەوەى نێوان وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم ولیژنەى دارایى و کاروبارى ئابورى پەرلەمانى کوردستان دەستیپێکردو بڕیارە وەزیرى دارایى رونکردنەوە بدات لەبارەى گۆڕینى لیستى موچەى مانگى نیسان بۆ لیستى موچەى مانگى ئەیلول .
لەو کۆبوونەوەیە وەزیری دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی پێنج مانگەکەی دیکە دەداتە لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان.