بزانە فواد حسێن لە كوێیە؟
وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی میسر و عێراق و ئوردن لە قاهیرە کۆبوونەوەیەک بە میکانیزمێکی هەماهەنگی دەکەن.
وەزیری دەرەوەی میسر ، سامی شوکری ڕۆژی دووشەممە گوتی کۆبوونەوەی سێ لایەنەکە بۆ بەهێزکردن و چالاککردنی ناوچەکانی هەماهەنگی نێوان هەر سێ وڵات بەڕێوەیە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ فواد حسێن هاوتا عێراقییەکەی، شۆکری جەختی کردەوە، کە چەند پرسی پەیوەست بە ناوچەکە و ئەو تەحەدیانەی ڕووبەڕووی هەرسێ وڵات دەبنەوە، چارەسەر بکرێن و هەماهەنگی لە چوارچێوەی کاری هاوبەشدا بەردەوام بێت.