ڤایبه‌ر بڕیارێكی له‌ دژی تره‌مپ ده‌ركرد

خواكوڕك

كۆمپانیای ڤایبه‌ر به‌ خزمه‌تگوزاریه‌ك هاوڵاتیانی (عێراق – سوریا – ئێران – لیبیا – سوماڵ – سودان – یه‌مه‌ن) به‌ ئه‌مریكا ده‌به‌ستێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ گه‌شتی ئه‌و 7 وڵاته‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ هه‌ڵپه‌سارد.

به‌پێی خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ی ڤایبه‌ر، دانیشتوانی ئه‌و حه‌وت وڵاته‌ بێ به‌كارهێنانی هێڵی ئینته‌رنێت، ده‌توانن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌مریكا و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ببه‌ستن.

ڤایبەر پەیوەندی (Viber Out)ی لەم وڵاتانەوە بۆ ئەمریکا، یان لە ئەمریکاوە بۆ ئەم وڵاتانە کردە بێ بەرمبەر، واتە ئەو پەیوەندییانەی لە ڤایبەرێکەوە بۆ ژمارەیەک دەکرێت کە بەرنامەی ڤایبەری بەکار نەبێت یان پەیوەندی ئینتەرنێتی نەبێت.

Back to top button