نێچیرڤان بارزانی دوایی سەردانێکی فەرمی بۆ کوێت گەرایەوە ههرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوایی سەردانێکی فەرمی بۆ کوێت و کۆبونەوەی لەگەل میری نوێی کوێت گەرایەوە کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەکانیشیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە جەخت لە بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و کوێت كرد.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە نەواف ئەحمەد جابریش دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک میری نوێی ئەو وڵاتەی کەنداو.
لە چەند ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و کوێت لە بەهێزبوونی بەردەوامدا بوون. لە ساڵانی 2013 و 2015دا سەرۆک بارزانی سەردانی کوێتی کرد و لەگەڵ شێخ سەباح ئەحمەد جابر، میری ئەو کاتەی ئەو وڵاتەی کەنداو کۆبووەوە.