سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايي ده‌ستبه‌كاربوونى له ميرى تازه‌ی کوێت كرد
سه‌رله‌به‌يانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/10/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئه‌لبه‌يان له كوێت، له‌گه‌ڵ شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح، ميرى كوێت كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، دووباره به ناوى گه‌ل و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له مير و گه‌ل و حكومه‌تى كوێت كرد و هاوخه‌مى و هاوسۆزيى خۆى و گه‌لى كوردستانى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ميرى پێشووى كوێت ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها پيرۆزبايي ده‌ستبه‌كاربوونى له ميرى تازه كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و پێشكه‌وتنى بۆ كوێت خواست، لاى خۆيه‌وه ميرى كوێتيش سوپاسى هاوسۆزى و سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كوێتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له په‌ره‌پێدانيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه مرۆييه‌كانى كوێتى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تايبه‌تيش يارمه‌تييه‌كانى بۆ ئاواره‌كانى سووريا و په‌نابه‌رانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسى رۆڵ و كار و چالاكييه‌كانى كونسوڵخانه‌ى گشتيى كوێتى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه شاندێكى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون.