شێركۆ جەودەت: وەزیری دارایی پێی گوتم ئەمرۆ 320 ملیارەكەی عێراق دەنێردرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان كە بەشدار بوو لە كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان راگەیاندووە، كە وەزیری دارایی پێی گوتووە كە ئەمرۆ 320 ملیارەكە بەغدا وابریارە بنێردرێت”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو هەروەها دەشلێت” پرسیارم لە وەزیری دارایی كردووە بۆچی مووچەی دابەش نەكراوە، وەزیری دارایی گوتوویەتی چاوەروانی پارەی بەغداین، بۆ دابەش كردنی مووچە، دەشلێت ئەگەر پارەكە بگات هەر ئەمرۆ بریاری دابەشكردنی مووچە دەدەین”.

لەبارەی پاشەكەوت كردنی ئەو سێ مووچەیە، كە وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كردووە پاشەكەوتی بكەن، لەسەر فەرمانی وەزارەتی دارایی عێراق ئەو سێ مووچەیە پاشەكەوت كراوە، لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر ئەو پاشەكەوتانە لەنێوان هەولێر و بەغدا دا هەیە”.

Back to top button