بەکار هێنانی دەمامک لە سلێمانی بە یاسا دەکرێتە ناچاری ، جا بزانن لەکامانە شوێن ؟

 

وێڕای ئەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ لە دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکەی خۆی ، ڕاگەیاندراوێکی بۆ خۆپارێزی هاووڵاتیان  لە تووشبوون بە کۆرۆنا بڵاو کردوە ، بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانیش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە ڕاشکاوی باس لە بەکار هێنانی دەمامک دەکات بە ناچاری .

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەو لێدوانە رۆژنامەوانییەدا گوتی : له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كان و داموده‌زگا حكومییه‌كان به‌كارهێنانی ده‌مامك دەبیتە  ناچاری و هەرکەس سەرپێچی بکات سزا دەدرێت .

هاوکات هەر لەو لێدوانەیدا روونی دەکاتەوە ، دووکاندارەکان سزا دەدرێن ئەگەر کەسێک بە بێ دەمامک بچێتە دووکانەکەیی و شتی پێبفرۆشێت .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە زیاد بوونی سەر لەنوێی هاووڵاتیان دەکات بە  کۆرۆنا و دەڵێت مردن زۆر بووە و نەخۆشخانەکانیش وەک رابردوو وا خەریکە پڕ دەبێتەوە لە تووشبووان ، بۆیەش بەستنی دەمامک ئیجاری دەکەیین .

Back to top button