خێزانێکی کورد فێڵەکەیان ئاشکرا دەبێت و لە ئاڵمانیا دەستگیر دەکرێن

 

بە ناوی وەڤدی دیپلۆماسی و لە رێگەی فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتنە ئاڵمانیا بەڵام دەستگیر کران چونکە فێڵەکەیان ئاشکرا بوو .

 

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی زانیاری لە سەر چۆنیەتی دەستگیرکردی خێزانێکی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە تورکیاوە بە بە پاسپۆرت و کارتی تایبەتی دیپلۆماسی ساختەو بە فڕۆکەی تایبەت خۆیان گەیاندۆتە ئاڵمانیا ، بەڵام پۆلیسی ئەو وڵاتە گومانیان دەخاتە سەرو دواتر هەموو ئەندامانی ئەو بنەمالە دەستگیر دەکرێن و فێڵەکەیان لێ ئاشکرا دەبێت .

وەک رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە ئەو بنەماڵە کوردە فریای ئەوەش نەکەوتوون داوای مافی پەنا بەرێتی بکەن لە دوای ئەو هەموو پارەی خەرجیان کردبووە ، ئەو بنەماڵە فڕۆکەیەکیان بە کڕی گرتبوو بە 60 هەزار یۆرۆ بەڵام کاتێک دەگەنە فڕۆکەخانەی میونشن لە ئاڵمانیا بە زمانی فەڕەنسی و ئاڵمانی پرسیاریان لێ دەکرێت ، کاتێک توانای وڵامدانەوەیان نابێت پۆلیس گومانیا لێ دەکات .

خیزانەکە لە چوار کەس پێک هاتوون واتە ژن و مێردێک و دوو مناڵ

Back to top button