لیژنەی سەربازی هەرێم و بەغدا لە سەر سێ خاڵی گرینگی پارێزگاری خاڵە سنوورییەکانی نێوانیان ڕێککەوتن
لە دوای کۆتایی سێیەم کۆبوونەوە لە نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ، هەرێم و بەغدا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە کە تەیدا باس لە رێککەوتنی نێوانیان دەکات لە پاراستنی درێژایی هێڵی جیاکەرەوەی هیزەکانی فیدڕالی عێراق و پاسەوانانی سنووری هەرێمی کوردستان .
خاڵەکان لە راگەیاندراوەکەدا بەم جۆرە ئامااژەیان پێدراوە
یەکەم: دەستکردن بە کردنەوەی سەنتەرێکی سەرەکی هەماهەنگی هاوبەشی بەغدا و هەولێر.
دووەم: پێکهێنانی لیژنەی ئەمنی و سەربازی و مەیدانیی هاوبەش بۆ هەڵسەنگاندنی تەحەدییە ئەمنییەکان بەپێی شوێنی ئۆپەراسیۆن و میحوەرەکان، هەروەها ئامادەکردنی نەخشەڕێگەیەک بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
سێیەم: دەستکردن بە کاری ئەمنی و سەربازی لە کەرتی دیالە بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی ئەمنیی هاوبەش و رێککەوتن لەسەر چۆنییەتی کارکردنی بازگەکان، خاڵەکانی پەیوەندیی هاوبەش، پلاندانان بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیی و ئەمنییە هاوبەشەکان لەدژی تیرۆر و تاوان.
لیژنەی باڵای ئەمنی ھەماھەنگی وەزارەتی پێشمەرگە، دوو ساڵە دامەزراوە و كۆبوونەوەی دەوریی ھەیە؛ جارێك لە ھەولێر و جاری دواتر لە بەغدا.
.