شانۆکارییەکەت ببەرە کەرکوک ئەوە قسەی سەرکردیەکی گۆڕانە بۆ لاهور جەنگی

لە دوای ئەوەی لاهور جەنگی بەبێ ڕەچاوکردنی رێنماییەکانی تەندروستی کۆبوونەوەیەکی جەماری شانۆکاری لە رانیە رێک خست ئەندامێکی سەرکردایەتی گۆڕان روی قسەی لە لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی دەکات و پەی دەلێت ئەو شانۆکارییەت بردبایەتە کەرکوک باشتر بوو ، با بزانین چتان بە سەر کەرکوک هێناوە لە دوای خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر
نهسرهدین مهحموود، ئهندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان وێرای ئەوەی ئاماژە بە دۆخی نالەباری ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکات لە دوای خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر لە بەشێکی لێدوانەکەیدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی : بازگهی کفری بۆ ماوهی ههفتهیهکه داخراوه و رێگا نادرێت کاروکاسبی بکرێت و خهڵکی بچنەوە سەر ڕەز و باخەكانیان، بۆیە رێککهوتن لهگهڵ بهغدا بۆ ئاساییکردنهوهی ئهو ناوچانه باشترین چارهسهره، دهبێت چارهسهرێك بۆ دۆخی ئهو ناوچانه بدۆزرێتهوه نەک لە ڕانیە کاکی هاوسەرۆک نمایش بکات
نهسرهدین مهحموود لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەکات و بە باشی دەزانێت لە سەر چۆنیەتی ئیدارە دانی ئەو ناوچانە ڕێککەوتن بکرێت چونکە لە دوای 16 ئۆکتۆبەر کورد وای لێهاتووە بە ناچاری خاکی باوباپیرانی بەجێ بێڵێت
لە کۆتاییشدا ئەو سەرکردەی گۆران ڕایدەگەیەنێت با گرینگی بە بارودۆخی قەرەتەپە و حەوزی حەمرین و ناوچەکانی دوورە دەست بدەیین و بزانین چیان بەسەر هاتووە لە دوای خەیانەتەکەی 16 ئۆکتۆبەر