وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاو کردەوە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندروی ژمارە ٢٣٠ ی خۆیدا کە تایبەتە بە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو ٢٢ کەسی دیکە گیانیان لە دەست داوە
هاوکات لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە هەر لەو ماوەدا ٩٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش پشڕاست کراوەتەوە
دەقی راگەیاندراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٠)
١. پشکنین: (٥٦٠٩ پشکنینی نوێ)
(١٩١٧ هەولێر)
(١٢٠٧ سلێمانی، ١٨٧ گەرمیان)
(٢٢٦٤ دهۆك)
(٣٤ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٩٠٠ تووشبووی نوێ)
(٣١٧ هەولێر)
(٣٠٢ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)
(٢٣٠ دهۆك)
(١٩ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٢٩ چاکبوون)
(١٠٤ هەولێر)
(٢٦ سلێمانی، ٣٦ گەرمیان)
(٢٥٠ دهۆك)
(١٣ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٢ مردن)
(٤ هەولێر)
(٨ سلێمانی، ٢ گەرمیان)
(٦ دهۆك)
(٢ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥٣٦٥٢٧ (١٩٣٧٣١ هەولێر، ١٢٨٨٥٩ سلێمانی، ٢٠٩١٥١ دهۆك، ٤٧٨٦ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥٧٣٦٥ (٢١٠١٣ هەولێر، ١٨٤٩٩ سلێمانی، ١٥٨٣٣ دهۆك، ٢٠٢٠ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٥٧٠٥ (١٥٦٧٣ هەولێر، ١٠٨٦٢ سلێمانی، ٧٢٧٣ دهۆك، ١٨٩٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٩٦٢٠ (٤٧٣١ هەولێر، ٦٦٠٤ سلێمانی، ٨٢١٥ دهۆك، ٧٠ هەڵەبجە)
مردن ٢٠٤٠ (٦٠٩ هەولێر، ١٠٣٣ سلێمانی، ٣٤٥ دهۆك، ٥٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠