بەغدا بۆ چۆنیەتی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی کوردستان پێشنیارێک ئاراستەی هەرێم دەکات
لە روانگەی دوای کۆبوونەوەکان لە نێوان شاندی ئابووری و نەوتی هەرێمی کوردستان و بەغدا ، نییەت پاکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا روون بۆتەوە سەبارەت بە چۆن بەرێوەبردنی کێڵگەنەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ، هەر بۆیەش وەزیری نەوتی عێراقی پیشنیارێک ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات .
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی عێراقی پێشنیاز دەکات کۆمپانیایەک بۆ بەڕێوەبردنی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان دروستبکرێت.
وەزیری نەوت ڕای وایە”نزیکبوونەوەیەکی ئەرێنی لەنێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سیاسەتی نەوتی، دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت هاتۆتە ئاراوە ، بۆیەش بە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی وەبەر هێنان هەموو گومانەکان دەڕەوێتەوە .
هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە با”کۆمپانیاکەش لە رووی تەکنیکی و کارگێڕی سەر بە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بێ، ئەمەش بۆ گەیشتنە بە رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان” لە پێناو یەکلایی بوونەوەی مووچەی مووچە خۆرانیش کاریگەری یەکلاکەرەوەی دەبێت