ئاخۆ هیلاری و قاسم سلێمانی لە رێگەی ئیمایلەوە پێوەندییان هەبووە ؟

 

بە نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ترەمپ هەوڵ دەدات بۆ جارێکی دیکەش پەڕاوێکی کۆن دووبارە کاتەوە لە سەر ئاڵ و گۆڕی ئیمایلەکانی هیلاری کلینتۆن لە گەل سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئێران چونکە لە هەڵبژردنەکانی پێشوودا لە ساڵی 2016توانی کەڵکی ئەرێنیان لێ وەرگرێت و سەرکەوتوبێت  .

لە ئیستاشدا  ترەمپ بۆ جاریکی دیکە دەیەوێت ئەو باسە بوروژێنێت و دەڵێت بەڵگەی نوێی بە دەستەوەیە سەبارەت بە پێوەندییە نهێنیەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی .

بەڵام ئەوەی تا ئێستا روون بۆتەوە ، سەرەڕای پێداگری ترەمپ بۆ بڵاو بوونەوەی ئەو ئیمایلانە ، هیچ بەڵگەیەک بڵاو نەکراوەتەوە کە پێوەندی بە وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکاوە هەبێت لە گەڵ ئێران .

ئەوە لە کاتێکدایە لە24 کاتژمێری ڕابردوو پێوەندی هیلاری کلینتۆن بە قاسم سلێمانییەوە لە ڕێگەی ئاڵ و گۆڕی ئیمایل لە ناو ڕاگەیاندنەکانی ئیران دەنگدانەوەی هەبووە و کە گۆیا دروستکردنی داعش لە رێگای ئەمریکا و قاسم سلێمانییەوە سەری هەڵداوە .

Back to top button